سورەت 4 · جوزء 5

سورة النساء · 4:92

وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ أَنْ يَقْتُلَ مُؤْمِنًا إِلَّا خَطَأً ۚ وَمَنْ قَتَلَ مُؤْمِنًا خَطَأً فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ وَدِيَةٌ مُسَلَّمَةٌ إِلَىٰ أَهْلِهِ إِلَّا أَنْ يَصَّدَّقُوا ۚ فَإِنْ كَانَ مِنْ قَوْمٍ عَدُوٍّ لَكُمْ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ ۖ وَإِنْ كَانَ مِنْ قَوْمٍ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ مِيثَاقٌ فَدِيَةٌ مُسَلَّمَةٌ إِلَىٰ أَهْلِهِ وَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ ۖ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ تَوْبَةً مِنَ اللَّهِ ۗ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا

بۆ هیچ ئیماندارێک نیه ئیماندارێکی تر بکوژێت مه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌، خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێکی ئیماندار به هه‌ڵه ئیماندارێک بکوژێت، ئه‌وه ده‌بێت به‌نده‌یه‌کی ئیماندار ئازاد بکات و خوێن باییه‌که‌ی بدات به که‌سوکاری کوژراوه‌که (وه‌ک میراتی دابه‌شی بکه‌ن) مه‌گه‌ر لێی ببوورن و له خوێنه‌که‌ی خۆش ببن، خۆ ئه‌گه‌ر کوژراوه‌که له ناو قه‌وم و ده‌سته‌یه‌کدا بوو دوژمنی ئێوه بوون، به‌ڵام ئه‌و (کوژراوه‌) ئیماندار بوو، با (بکوژه‌که‌) به‌نده‌یه‌کی ئیماندار ئازادبکات و ئه‌گه‌ر ئیمانداره کوژراوه‌که له‌ناو قه‌وم و ده‌سته‌یه‌ک بوو که په‌یمان له‌نێوانتاندا هه‌بوو، ده‌بێت خوێنبایی بدرێت به‌که‌سوکاری و به‌نده‌یه‌کی ئیمانداریش ئازاد بکرێت، (خۆ ئه‌گه‌ر بکوژه‌که‌) ئه‌وه‌ی بۆ نه‌لواو ده‌ستی نه‌که‌وت (به‌نده ئازاد بکات و به‌ندایه‌تی باوی نه‌مابوو ماڵ و سامانیشی نه‌بوو) ئه‌وه ده‌بێت دوومانگ له‌سه‌ریه‌ک به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌مه بڕیارێکه بۆ ڕاستی و دروستی ته‌وبه و گه‌ڕانه‌وه‌که‌ی، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن خواوه‌یه‌، بێگومان خوای گه‌وره هه‌میشه و به‌رده‌وام زاناو دانایه‌.

تەفسیر

نابێت باوەڕدار باوەڕدار بکوژێت بەخەتا و بەھەڵە نەبێت، ھەرکەسێک باوەڕدارێک بەھەڵە بکوژێت ئەوا دەبێت کۆیلەیەکی باوەڕدار لە تۆڵەیدا ئازاد بکات، وە خزمانی بکوژەکەیش ئەو خزمانەی کە میراتی لێ دەبەن دەبێت خوێنێک بدەن بە کەسوکاری کوژراوەکە، مەگەر لێی خۆش بن ئەو کاتە پێدانی خوێنەکە واجب نابێت لەسەریان، ئەگەر ھاتوو کوژراوەکە باوەڕدارێک بوو لەتیرەیەکی خوانەناسی دوژمنتان بوو، ئەوا ئەو کاتە دەبێت کۆیلەیەکی باوەڕدار ئازاد بکات وخوێن پێدان واجب نابێت، وە ئەگەر ھاتوو کوژراوەکە باوەڕدار نەبوو بەڵام لەو تیرە وھۆزە بوو کە ئێوە لەگەڵیان پەیمان وبەڵێنتان ھەیە، وەک ئەھلی زیمە، ئەوا ئەو کاتە واجبە لەسەر خزمانی میراتگری بکوژەکە خوێنێک بدەن بە کەسوکاری کوژراوەکە، وە بکوژەکەیش کۆیلەیەکی باوەڕدار ئازاد دەکات، ئەگەر ھاتوو کۆیلەی دەست نەکەوت ئازادی بکات، یان دەسەڵاتی نەبوو کۆیلە بکڕێت، ئەوا دەبێت دوو مانگ لەسەریەک بەبێ نێوان کەوتن بەڕۆژوو بێت، بۆ ئەوەی خوای گەورە تەوبەی لێ وەرگرێت لەسەر ئەو کارەی کە کردویەتی، وە خوای گەورە زانایە بە کاروکردەوە و نیەتی بەندەکانی، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە شەریعەت ویاسا و بەڕێوەبردنی کارەکانیدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە