سورەت 4 · جوزء 5

سورة النساء · 4:85

مَنْ يَشْفَعْ شَفَاعَةً حَسَنَةً يَكُنْ لَهُ نَصِيبٌ مِنْهَا ۖ وَمَنْ يَشْفَعْ شَفَاعَةً سَيِّئَةً يَكُنْ لَهُ كِفْلٌ مِنْهَا ۗ وَكَانَ اللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ مُقِيتًا

ئه‌وه‌ی تکایه‌کی باش بکات، خه‌ڵک هان بدات بۆ چاکه‌خوازی، (له نێوان خه‌ڵکدا هه‌وڵی ته‌بایی بدات)، ئه‌وه به‌شێک له‌و پاداشتی چاکه‌یه‌ی بۆ هه‌یه‌و له‌و خێره‌دا به‌شداره (که ڕۆڵی تیادا هه‌یه‌) هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش که تکایه‌کی خراپ ده‌کات و ڕۆڵێکی خراپ ده‌بینێت و هه‌وڵی فیتنه به‌رپا کردن ده‌دات و هانده‌رێتی، ئه‌وه ئه‌ویش به‌شێکی مسۆگه‌ری هه‌یه له سزاو لێپرسینه‌وه‌، خوایش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئاگاو چاودێره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.

تەفسیر

ھەرکەسێک ھەوڵبدات لەپێناو خێر وخۆشی کەسانی تر، ئەوا بەشێکی باشی لەو خێر وچاکە و پاداشتە بۆ دەبێت، وە ھەرکەسێکیش ھەوڵبدات بۆ ھەر کارێکی خراپە کە دووچاری کەسانی تری بکات، ئەوا بەشێکی لەو کارە خراپە بۆ دەبێت وتۆڵەی لێ دەسەنرێتەوە، خوای گەورەش ھەمیشە بەسەر ھەموو شتێکدا کە مرۆڤەکان ئەنجامی دەدەن بەتوانا وچاودێرە، وە تۆڵە وپاداشتیان لەسەر دەداتەوە، جا بۆیە ھەرکەسێک لەئێوە ئەگەر ھۆکاری ھەر خێر وچاکەیەک بوبێت ئەوا بەشی دەبێت تێیدا، وە ئەگەر ھۆکاری ھەر شەڕ وخراپەیەک بووبێت بێگومان تۆڵەی لێ دەسەنرێتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە