سورەت 4 · جوزء 5

سورة النساء · 4:83

وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ ۖ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَىٰ أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنْبِطُونَهُ مِنْهُمْ ۗ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا

(لێره‌دا خوا ڕه‌خنه ده‌گرێت له هه‌ندێک ئیمانداران): هه‌رکاتێک هه‌واڵێکیان بۆ بێت ده‌رباره‌ی ئاسایش و هێمنایه‌تی، یاخود ترس و بیم، بڵاوی ده‌که‌نه‌وه (بیر له سه‌رئه‌نجام ناکه‌نه‌وه‌)، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاو نه‌کردایه‌ته‌وه و بیانگێڕایه‌ته‌وه بۆلای پێغه‌مبه‌رو (صلی الله علیه وسلم)، یان بۆ لای کاربه‌ده‌ستانێک که له خۆیانن، ئه‌وه ئه‌وانه‌ی که‌له نهێنی هه‌واڵه‌کان تێده‌گه‌ن و ده‌کۆڵنه‌وه‌، نهێنی و ڕازه‌کانیان لێ ده‌رده‌هێنا، جا ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و چاودێری خواو ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه‌که‌ی نه‌بوایه شوێنی شه‌یتان ده‌که‌وتن، جگه له که‌مێکتان.

تەفسیر

ئەو دووڕوانە ئەگەر ھاتوو ھەواڵێکی خۆشیان پێ بگات لەبەدەستھێنانی ئەمن و ئاسایش، یان ناخۆش و ترسناک لە ترساندن و خەفەتبار کردنی موسڵمانان، ئەوا خێرا ئاشکرای دەکەن وبڵاوی دەکەنەوە، ئەگەر بھاتایە کەمێک خۆیان بگرتایە و بیانگێرایەتەوە بۆ لای پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم)، و کەسانی خاوەن ڕا و زانا و ئامۆژگاریکاران، ئەوا خاوەن سەلیقەکان دەیانزانی کە چی ھەڵویستێکیان ھەبێت لە بڵاوە پێکردنی ئەو ھەواڵە یان بەنھێنی ھێشتنەوە و شاردنەوەی، ئەگەر فەزڵی خوا بە ئیسلام و ڕەحمکردنی پێتان بەدابەزاندنی قورئان نەبوایە کە لەسەر باوەڕ دایمەزراندن، وە دووڕوەکانی پێوە گیرۆدە کرد، ئەوا ئێوەش ھەمووتان کەمێکتان نەبێت شوێن شەیتان و فڕوفێڵی و وەسوەسەکانی دەکەوتن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە