سورەت 4 · جوزء 5

سورة النساء · 4:75

وَمَا لَكُمْ لَا تُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ الَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْ هَٰذِهِ الْقَرْيَةِ الظَّالِمِ أَهْلُهَا وَاجْعَلْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ وَلِيًّا وَاجْعَلْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ نَصِيرًا

(ئه‌ی ئیماندارن) ئه‌وه چیتانه‌و بۆچی ناجه‌نگن له‌پێناوی ڕه‌زا‌مه‌ندی خوادا و ڕزگار کردنی لاوازکراوو چه‌وساوه‌کان، له‌و پیاوان و ئافره‌تان و منداڵانه‌ی که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا تۆ ڕزگارمان بکه له‌م شاره‌ی که خه‌ڵکه‌که‌ی سته‌مکارن و له‌لایه‌ن خۆته‌وه پشتیوان و یارمه‌تیده‌رێکمان بۆ ساز بکه‌.

تەفسیر

ئەی باوەڕداران چی ڕێگرییەک ھەیە لەوەی کە جیھاد وتێکۆشان نەکەن لەڕێگای خوا بۆ بەرزکردنەوەی ووشەی (لا إلە إلا اللە)، وە بۆ ڕزگار کردنی لاوازان وچەوساوانی پیاوان وژنان ومناڵان، ئەوانەی ھاوار دەکەن لەخوا و دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان لەشاری مەککە دەرمانبکە کە دانیشتوانەکەی ستەمکارن بەوەی ھاوەڵ بڕیار دەدەن بۆ خوا وە دەست درێژی دەکەنە سەر بەندەکانی خوا، ئەی پەروەردگار لای خۆتەوە یارمەتیدەرێکمان بۆ بڕیار بدە وکاروبارەکانمان بدە دەستی کە چاودێریمان بکات و بمانپارێزێت، و زەرەر وزیانمان لێ دوور بخاتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە