سورەت 4 · جوزء 5

سورة النساء · 4:73

وَلَئِنْ أَصَابَكُمْ فَضْلٌ مِنَ اللَّهِ لَيَقُولَنَّ كَأَنْ لَمْ تَكُنْ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُ مَوَدَّةٌ يَا لَيْتَنِي كُنْتُ مَعَهُمْ فَأَفُوزَ فَوْزًا عَظِيمًا

سوێند بێت ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و ده‌ستکه‌وتێکتان له‌خواوه ده‌ستکه‌وت به‌ڕاشکاوی ده‌ڵێت ـ هه‌ر وه‌ک له‌نێوان ئێوه و ئه‌و جۆره که‌سانه‌دا دۆستایه‌تی و ئاشنایه‌تی نه‌بوو بێت ـ خۆزگه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بوومایه و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وتێکی چاک و زۆر و زه‌به‌نده‌م به‌ده‌ست بهێنایه‌.

تەفسیر

خۆ ئەگەر ھاتوو بەفەزڵی خوا سەرکەوتن و دەستکەوتەکانی جەنگ بەشتان بوو، ئەوا بێگومان ئەو دووڕوانەی کە لەجیھاد وتێکۆشان دواکەوتن، بەڕاشکاوی ھەروەک کەسێک لەپێشدا ھیچ پەیوەندی وناسراویەکیان نەبووبێت لەگەڵتاندا دەڵێن: خۆزگایە ئێمەش لەو جەنگەدا لەگەڵ ئێوەدا بوینایە، تاوەکو ئەوەی ئەوان بەدەستیان ھێنا ئێمەیش بەدەستمان بھێنایە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە