سورەت 4 · جوزء 5

سورة النساء · 4:71

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا خُذُوا حِذْرَكُمْ فَانْفِرُوا ثُبَاتٍ أَوِ انْفِرُوا جَمِيعًا

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌وه‌ی خۆتانی پێده‌پارێزن بیگرنه ده‌ست و ئاماده باش بن، ئینجا ده‌سته ده‌سته یان هه‌مووتان یه‌ک پارچه (به‌ره‌و به‌ره‌کانی جه‌نگ) هه‌ڵمه‌ت به‌رن و هێرش ببه‌ن. (هه‌رکاتێک له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تیه‌کی متمانه پێکراوه‌وه داواتان لێکرا).

تەفسیر

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وە شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، ئاگاداری دوژمنەکاناتن بن، ئەویش بەوەی تەواوی ئەو ھۆکارانە بگرنە بەر کە پێویستن بۆ جەنگان لەگەڵیاندا، جا بۆیە دەستە دەستە بۆیان دەرچن، یان ھەمووتان بەدەستە جەمعی بچنە دەرەوە بۆیان، ھەر حاڵێکیان بەو شێوەی کە بەرژەوەندی خۆتانی تێدا دەبیننەوە، وە گورزی توندیش لەدوژمنەکانتان بوەشێنن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە