سورەت 4 · جوزء 5

سورة النساء · 4:59

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ ۖ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، فه‌رمانبه‌ردارو گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌رو فه‌رمانڕه‌واکان بکه‌ن که له خودی خۆتانن (له بیروباوه‌ڕو پابه‌ندیدا)، خۆ ئه‌گه‌ر له شتێکدا بوو به‌کێشه‌تان ده‌رباره‌ی حوکمی خوایی، ئه‌وه ئه‌و کێشه‌یه بگێڕنه‌وه بۆ لای خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلی الله علیه وسلم) (که قورئان و سوننه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت)، ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به‌خواو به ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه‌، (ڕه‌فتارکردنتان) به‌و شێوه‌یه چاکترین و جوانترین سه‌رچاوه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانتان.

تەفسیر

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە و شوێن پێغەمبەرەکانی کەوتوون، گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەرەکەی بن، ئەویش بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی کاربەدەستەکانتان بن ئەگەر فەرمانیان بە سەرپێچی خوا پێ نەکردن، وە ئەگەر ڕاجییایتان تێکەوت لەشتێکدا ئەوا بگەڕێنەوە بۆلای قورئان و سوننەتی پێغەمبەری خوا ئەگەر ئێوە باوەڕتان ھەیە بەخوا و بەڕۆژی دوایی، چونکە گەڕانەوەتان بۆلای قورئان وسوننەت زۆر لەوە باشترە کە لەناو ناکۆکی وڕاجییای وڕای خۆ پەسەند کردندا بمێننەوە، وە باشترین سەرەنجامیشە بۆتان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە