سورەت 4 · جوزء 5

سورة النساء · 4:51

أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُوا نَصِيبًا مِنَ الْكِتَابِ يُؤْمِنُونَ بِالْجِبْتِ وَالطَّاغُوتِ وَيَقُولُونَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا هَٰؤُلَاءِ أَهْدَىٰ مِنَ الَّذِينَ آمَنُوا سَبِيلًا

ئایا نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌وانه‌ی که به‌شێک له کتێبی ئاسمانی پێدراوه (که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) باوه‌ڕیان به‌فاڵچی و جادووگه‌رو بت و په‌یکه‌رو شه‌یتان و... هه‌یه و ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن: ئه‌وانه چاکترن و ڕێبازی ڕاستتریان گرتووه‌، تا ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان (به‌ئاینی ئیسلام هێناوه‌).

تەفسیر

وە ئایا ئەی پێغەمبەر ئاگاداری حاڵی ھەندێک لەجولەکەکان ھەیت، وە سەرت سوڕ نامێنێت لەوانەیان کە خوای گەورە زانست وزانیاری پێ بەخشی بوون کەچی باوەڕیان بە پەرستراوانێکی جگە لەخوا ھەیە لە بت وجادوو وفاڵگرتنەوە، وە بۆ ڕازی کردنی دڵی موشریک وھاوەڵ بڕیاردەرەکانی مەککە وئەو ناوچەیە دەیانووت: بەڕاستی ڕێبازی ئەوان لە ڕێبازی ھاوەڵانی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) باشتره و ئەوان له باوەڕداران لەسەر ھەقترن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە