سورەت 4 · جوزء 5

سورة النساء · 4:48

إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ ۚ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدِ افْتَرَىٰ إِثْمًا عَظِيمًا

به‌ڕاستی خوا خۆش نابێت ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بدرێت، بێجگه له‌وه له هه‌ر گوناهێکی تر بیه‌وێت خۆش ده‌بێت، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌وێت، جا ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵ و شه‌ریک بۆ خوا بڕیار بدات، ئه‌وه ئیتر به‌ڕاستی تاوانێکی گه‌وره‌ی هه‌ڵبه‌ستووه‌.

تەفسیر

بێگومان ھەرگیز خوای گەورە لەدانانی (ھەرشتێک لە مەخلوقاتی بکرێت بەھاوبەشی) خۆش نابێت، وە بەفەزڵی خۆی چاوپۆشی دەکات لەھەر گوناھێکی تر جگە لەھاوبەشدانان و بێباوەڕی بۆ ھەرکەسێک کە خۆی بیەوێت، یان بەعەدلی خۆی بە ئەندازەی گوناھو وتاوانیان سزایان دەدات، بۆیە ھەر کەسێک ھەر شتێک بکات بەھاوبەشی خوای گەورە، ئەوە بێگومان گوناھو تاوانێکی زۆر گەورەی کردووە، ئەگەر ھەر کەسێک لەسەری بمرێت ئەوا خوای گەورە ھەرگیز لێی خۆش نابێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە