سورەت 4 · جوزء 5

سورة النساء · 4:46

مِنَ الَّذِينَ هَادُوا يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ عَنْ مَوَاضِعِهِ وَيَقُولُونَ سَمِعْنَا وَعَصَيْنَا وَاسْمَعْ غَيْرَ مُسْمَعٍ وَرَاعِنَا لَيًّا بِأَلْسِنَتِهِمْ وَطَعْنًا فِي الدِّينِ ۚ وَلَوْ أَنَّهُمْ قَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا وَاسْمَعْ وَانْظُرْنَا لَكَانَ خَيْرًا لَهُمْ وَأَقْوَمَ وَلَٰكِنْ لَعَنَهُمُ اللَّهُ بِكُفْرِهِمْ فَلَا يُؤْمِنُونَ إِلَّا قَلِيلًا

هه‌ندێک له‌وانه‌ی که بوونه‌ته جوو قسه له‌جێی خۆیدا ده‌سکاریی ده‌که‌ن و جێ گۆرکێی پێده‌که‌ن و به‌ئاره‌زووی خۆیان لێکی ده‌ده‌نه‌وه (به کینه‌وگاڵته‌وه) ده‌ڵێن: بیستمان و به‌قسه‌شمان نه‌کردیت!! گوێ بگره ده‌ک گوێت لێ نه‌بێت!! (هه‌روه‌ها ده‌یان وت:) (راعنا) و ده‌میان بۆ خوار ده‌کرده‌وه تا مانایه‌کی هه‌ڵه ببه‌خشێت و ببێته ته‌عنه و ڕه‌خنه له دین، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وان بیانوتایه‌: بیستمان و گوێڕایه‌ڵین و تۆیش گوێمان بۆ بگره‌و مۆڵه‌تمان بده (تا تێبگه‌ین) چاکترو ڕاستترو به‌نرختر بوو بۆیان، به‌ڵام (چونکه پاک نین و ده‌روون نه‌خۆشن) خوا نه‌فره‌تی لێ کردوون به‌هۆی کوفریانه‌وه‌، بۆیه باوه‌ڕناهێنن که‌مێک نه‌بێت.

تەفسیر

لەناو جولەکەکاندا دەستەیەکی خراپ ھەن کە ئەو کەلام و فەرموودەیەی خوا ناردویەتیە خوارەوە دەیگۆڕن، وە بەجۆرێک لێکدانەوە و شیکردنەوەی بۆ دەکەن کە خوای گەورە بەو شێوەیە بۆ ئەو مەبەستەی دانەبەزاندووە، وە کاتێک پێغەمبەری خوایش (صلی اللە علیە وسلم) فەرمانیان بەشتێک پێدەکات: ئەوان دەڵێن: ئەوەی دەیڵێت بیستمان، بەڵام سەرپێچیمان کرد، بە گاڵتە پێکردنێکەوە دەڵێن: ئەی موحەمەد تۆیش گوێمان بۆ بگرە یاخوا ھەرگیز نەبیستیت، وە لەکاتی گفتوگۆدا پێت دەڵێن: -راعنا- وانیشانیان دەدا کە مەبەستیان بەم ووشەیە مۆلەتمان بدە وپەلەمان لێ مەکە، بەڵام لەڕاستیدا مەبەستیان پێی جنێودان و نزاکردن بوو لە پێغەمبەری خوا، وە تانە وتەشەردان ولاقرتێ بەدین کردن زمانیان بادەدەن، ئەگەر بھاتایە لەبری ئەوەی کە دەیانوت: فەرموودەی تۆمان بیست و سەرپێچی فەرمانەکانمان کردیت، بیانوتایە: فەرموودەکانی تۆمان بیست، وە فەرمانەکانی تۆمان جێ بەجێکرد، وەلەبری گوێت لێمان بێت و وخوا پێت نەبیستێت، بیانوتایە بیستمان و بەگوێمان کرد، وە ئەگەر لەبری ووشەی -راعنا- بیانوتایە: چاوەڕیمان کرد کە لەوەی دەیڵێیت تێبگەین، باشتر و ڕاستر بوو بۆیان، چونکە بەو شێوەیە ڕەچاوی ڕەوشت بەرزی تێدا دەکرا وشیاوتر بوو بە پلە وپایەی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم)، بەڵام ئەوان ئەوەیان نەکرد، خوای گەورەیش بەھۆی بێباوەڕیانەوە نەفرینی لێکردن، وە لە ڕەحم ومیھرەبانی خۆی دووری خستنەوە، وە بێگومان ئەوان باوەڕێک ناھێنن کە سوودی ھەبێت بۆیان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە