سورەت 4 · جوزء 5

سورة النساء · 4:43

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقْرَبُوا الصَّلَاةَ وَأَنْتُمْ سُكَارَىٰ حَتَّىٰ تَعْلَمُوا مَا تَقُولُونَ وَلَا جُنُبًا إِلَّا عَابِرِي سَبِيلٍ حَتَّىٰ تَغْتَسِلُوا ۚ وَإِنْ كُنْتُمْ مَرْضَىٰ أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِنْكُمْ مِنَ الْغَائِطِ أَوْ لَامَسْتُمُ النِّسَاءَ فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا صَعِيدًا طَيِّبًا فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَفُوًّا غَفُورًا

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه نزیکی نوێژ مه‌که‌ون له‌کاتێکدا ئێوه سه‌رخۆشن ـ ئه‌مه کاتێک بوو هێشتا عه‌ره‌ق و شه‌راب حه‌رام نه‌کرابوو ـ هه‌تا ئاسه‌واری سه‌رخۆشیی نامێنێت و ده‌زانن چی ده‌ڵێن (له نوێژه‌که‌دا) و به له‌شی بێ نوێژیشه‌وه نوێژ مه‌که‌ن مه‌گه‌ر ڕێبوار بن و له سه‌فه‌ردا بن، هه‌تا خۆتان ده‌شۆن، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوون یان له سه‌فه‌ردا بوون یان له‌سه‌رئاو گه‌ڕانه‌وه‌، یان له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی نامه‌حره‌م له یه‌ککه‌ون و ئاوتان ده‌ست نه‌ده‌که‌وت (بۆ خۆشتن و ده‌ست نوێژ گرتن) ئه‌وا ته‌یه‌موم بکه‌ن به‌خاکێکی پاک و (به‌و خاکه‌) ده‌ست بهێنن به‌سه‌ر ده‌م و چاوو ده‌ستاندا، بێگومان خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام لێ خۆشبووه‌و گوزه‌شت و چاوپۆشی هه‌یه‌.

تەفسیر

ئەی ئەوانەی باوەڕتان بەخوای گەورە و پێغەمبەرەکەی ھەیە، لەکاتی سەرخۆشیدا نوێژ مەکەن تاوەکو بزانن لە نوێژەکەتاندا چی دەڵێن، -ئەمە پێش حەرامکردنی مەی بوو بەیەکجاری- وە لەکاتێکیش کە لەشتان گرانە نوێژ مەکەن، وە مەڕۆنە ناو مزگەوتەوە بەلەشگرانی مەگەر بە تێپەڕ بوون پێیدا تیپەڕ بن، تا ئەو کاتەی خۆتان دەشۆن، وە ئەگەر ھاتوو نەخۆش بوون وەنەتاندەتوانی ئاو بەکار بھێنن یان لە سەفەردا بوون، یان لەشتان گران بوو یان چووبونە لای ژنەکانتانەوە، وە ئاویشتان دەست نەدەکەوت بۆ خۆ شۆردن، ئەوا لەو حاڵەتەدا بە خۆڵێکی پاکوخاوێن تەیەموم بکەن، ئەویش بەو شێوەیە: کە پاش ئەوەی دەستاندا لە گلە خاوێنەکە دەست بھێنن بەدەموچاو و دەست وپلتاندا، بیگومان خوای گەورە لەبەرامبەر کەمتەرخەمیەکانتان لێبوردەیە، وە لە گوناھەکانتان خۆش دەبێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە