سورەت 4 · جوزء 5

سورة النساء · 4:38

وَالَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ رِئَاءَ النَّاسِ وَلَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَا بِالْيَوْمِ الْآخِرِ ۗ وَمَنْ يَكُنِ الشَّيْطَانُ لَهُ قَرِينًا فَسَاءَ قَرِينًا

ئه‌وانه‌ش که ماڵ و سامانیان بۆ ڕووپامایی خه‌ڵکی ده‌به‌خشن، باوه‌ڕناهێنن نه به خوا، نه به‌رۆژی دوایی (دیاره که شه‌یتان ئه‌وانی له خشته بردووه و کردوونی به‌هاوه‌ڵی خۆی) جا ئه‌وه‌ی شه‌یتان بکاته هاوه‌ڵ و هاوده‌می خۆی (مه‌گه‌ر خوا بزانێت) چ ناپوخت و ناله‌بارێکی کردۆته هاوه‌ڵی خۆی.

تەفسیر

ھەروەھا خوای گەورە سزای دۆزەخیشی ئامادەکردووە بۆ ئەوانەی کە ماڵوسامانی خۆیان لەبەر ڕوپامایی ومەدح وسەنای خەڵکی دەبەخشن، ئەوانە باوەڕیان بەخوای گەورە و ڕۆژی دوایی نیە، ئیمە سزای ڕیسواکەرمان بۆ ئامادە کردوون، ئەوەیشی ئەوانی گومڕاکرد تەنھا شوێنکەوتنی شەیتان بوو، جا ھەر کەسێکیش شەیتان ھاوڕی وھاودەمی ھەمیشەیی بێت بێگومان خراپترین ھاوڕێی ھەڵبژاردووە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە