سورەت 4 · جوزء 4

سورة النساء · 4:23

حُرِّمَتْ عَلَيْكُمْ أُمَّهَاتُكُمْ وَبَنَاتُكُمْ وَأَخَوَاتُكُمْ وَعَمَّاتُكُمْ وَخَالَاتُكُمْ وَبَنَاتُ الْأَخِ وَبَنَاتُ الْأُخْتِ وَأُمَّهَاتُكُمُ اللَّاتِي أَرْضَعْنَكُمْ وَأَخَوَاتُكُمْ مِنَ الرَّضَاعَةِ وَأُمَّهَاتُ نِسَائِكُمْ وَرَبَائِبُكُمُ اللَّاتِي فِي حُجُورِكُمْ مِنْ نِسَائِكُمُ اللَّاتِي دَخَلْتُمْ بِهِنَّ فَإِنْ لَمْ تَكُونُوا دَخَلْتُمْ بِهِنَّ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ وَحَلَائِلُ أَبْنَائِكُمُ الَّذِينَ مِنْ أَصْلَابِكُمْ وَأَنْ تَجْمَعُوا بَيْنَ الْأُخْتَيْنِ إِلَّا مَا قَدْ سَلَفَ ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ غَفُورًا رَحِيمًا

(ئیمانداران، ئه‌م ئافره‌تانه‌) ماره‌کردنیان حه‌رامکراوه له‌سه‌رتان: دایکانتان، کچه‌کانتان، خوشکه‌کانتان، پوره‌کانتان (خوشکی باوک)، پوره‌کانتان (خوشکی دایک)، برازاتان، خوشکه‌زاتان، ئه‌و دایکانه‌ی که شیریان داونه‌تێ، خوشکه شیریه‌کانتان، دایکی هاوسه‌رتان (خه‌سوو)، ئه‌و کچانه‌ی له پیاوێکی ترن و لای ئێوه ده‌ژین و په‌روه‌رده ده‌بن و له‌و ژنانه‌تانن که چوونه‌ته لایان (واته زڕ کچه‌کانتان)، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌چووبنه لای دایکی ئه‌و جۆره کچانه ئه‌وه هیچ گوناهتان له‌سه‌ر نی یه (ماره‌یان بکه‌ن)، (هه‌روه‌ها حه‌رامه‌) هاوسه‌ری ئه‌و کوڕانه‌تان ماره بکه‌ن که له‌پشتی خۆتانن (واته بوکه‌کانتان)، (هه‌روه‌ها حه‌رامه‌) دوو خوشکیش پێکه‌وه بکه‌نه هاوسه‌ری خۆتان له یه‌ک کاتدا، جگه له‌وانه‌ی که ڕابوورد، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

تەفسیر

خوای گەورە حەرامی کردووە لەسەرتان کە دایکی خۆتان و بەرەو ژوور بخوازن، واتا: دایکی دایک وداپیرەکان لە ھەردوو لای باوک ودایکەوە، وە ھەروەھا کچەکانیشتان وخوار ئەوانیش، واتا: کچی کچەکانتان وکچەزاکانتان، وە کچی کوڕتان وکچی کچتان وھەتا دابەزێت، وە حەرامە خوشکەکانتان بخوازن، خوشکتان لەدایکی وباوکتانەوە بێت، یان تەنھا لەباوکەوە یان تەنھا لەدایکەوە بێت، وەحەرامە پورەکانتان، خوشکی باوکتان، ھەروەھا پوری باوکتان و پوری دایکیشیتان وتا بەرزیش بێتەوە، وە پورەکەی تریشتان، خوشکی دایکتان، ھەروەھا پوری دایکی وباوکیشتان، وە ھەتا بەرزیش بێتەوە، وە حەرامە کچی برا و کچی خوشک و مناڵەکانیشان بخوازن وە ھەتا نزمیش دەبیتەوە، وە ئەو دایکانەیش کە شیریان پێداون، وە خوشکی شیریشتان حەرامە بیانخوازن، وە حەرامە دایکی ژنەکانیشتان بخوازن، جا چووبنە لای ژنەکانتان یان نەچوبیشنە لایان -واتا: تەنھا بەگرێ بەست کردن لەگەڵ کچێکدا دایکیت بۆت حەرام دەبێت، وە حەرامە کچی ژنەکانتان بخوازن، ئەو کچانەی لە پیاوانی ترن، (کۆڵەبەستەکانتان) ئەو کچانەی کە زۆربەی جار کاتێک دایکیان شوو دەکەنەوە لەگەڵ دایکیاندا لەماڵی ئەو پیاوانەدا ژیان بەسەر دەبەن کە شوویان پێدەکەنەوە، ھەروەھا حەرامیشە ئەگەر لەگەڵ دایکشیاندا نەیەنە ماڵی مێردە نوێیەکانی دایکیان، ئەم حەرامەیەش کاتێکە ئەگەر تۆ چووبیتە لای دایکیان و سەرجێیت لەگەڵیدا کردبێت، بەڵام ئەگەر ھاتوو نەچوبیتە لای دایکیان-تەنھا گرێبەست کردن بوو- ئەوا کچەکانیان حەرام نابن بۆتان، وە حەرامە ژنی ئەو کوڕانە بخوازن کەلەپشتی خۆتانن -بووکەکانتان- ئەگەرچی کوڕەکانتان نەچووبنە لای ژنەکانیشیان، وە ژنی ئەو کوڕانەیش کە کوڕی شیری ئێوەن ھەر حەرامە ودەچێتە ناو ئەم حوکمەوە، وە ھەروەھا حەرامە دوو خوشک پێکەوە بخوازیت، جا ئەو دوو خوشکە خوشکی دایک وباوکی بن یان خوشکی شریش بن، جگە لەوە نەبێت کە لەسەردەمی نەفامی وپێش ھاتنی ئیسلامدا روویداوە، خوای گەورە لەوە خۆش بووە و تێپەڕیووە، بێگومان خوای گەورە لێبووردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی کە تەوبەیان کردووە، وە زۆریش میھرەبانە بۆیان، لە سوننەتیشدا جێگیر بووە کە دروست نیە پیاوێک کچێک و پوری پێکەوە بخوازێت، پوری جا خوشکی باوکی بێت یان خوشکی دایکی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە