سورەت 4 · جوزء 4
سورة النساء · 4:2
وَآتُوا الْيَتَامَىٰ أَمْوَالَهُمْ ۖ وَلَا تَتَبَدَّلُوا الْخَبِيثَ بِالطَّيِّبِ ۖ وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَهُمْ إِلَىٰ أَمْوَالِكُمْ ۚ إِنَّهُ كَانَ حُوبًا كَبِيرًا
(خهڵکینه) ماڵ و سامانی ههتیوان بدهنهوه دهست خۆیان (کاتێک گهوره بوون و فامیان کردهوه)، ماڵی خراپ و پیسی خۆتان مهگۆڕنهوه بهماڵی چاک و پاکی ئهوان، ماڵ و سامانیان مهخۆن لهگهڵ ماڵ و سامانی خۆتاندا (مهیفهوتێنن) بهڕاستی ئهو کاره ستهم و گوناهێکی گهورهیه.
تەفسیر
ئەی سەرپەرشتیاران ماڵی ھەتیوان تەسلیم بەخۆیان بکەنەوە ئەگەر ھاتوو باڵغ بوون وگەیشتنە ئەوتەمەنەی کە چاک وخراپی خۆیان لێک جودا بکەنەوە، (ھەتیوو: ئەوانەن کە باوکیان لەدەستداوە و باڵغ نەبوون)، وە حەرام مەگۆڕن بە حەڵال، بەو شێوەیە مەکەن کە ماڵو کەلوپەلە باش وچاکەکانی ھەتیوان ھەڵگرن بۆ خۆتان وئەوەی خراپە و بێ کەڵکەیە پێیان بدەنەوە، وە ماڵی ئەوان تێکەڵ بەماڵی خۆتان مەکەن، چونکە بەڕاستی ئەوە گوناھێکی گەورەیە لای خوای گەورە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە