سورەت 4 · جوزء 4

سورة النساء · 4:19

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا يَحِلُّ لَكُمْ أَنْ تَرِثُوا النِّسَاءَ كَرْهًا ۖ وَلَا تَعْضُلُوهُنَّ لِتَذْهَبُوا بِبَعْضِ مَا آتَيْتُمُوهُنَّ إِلَّا أَنْ يَأْتِينَ بِفَاحِشَةٍ مُبَيِّنَةٍ ۚ وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ ۚ فَإِنْ كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَىٰ أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَيَجْعَلَ اللَّهُ فِيهِ خَيْرًا كَثِيرًا

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه دروست نیه بۆتان ژنان به زۆر بکه‌نه میراتی خۆتان و ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرن، (وه‌کو که‌لوپه‌لی تری ناوماڵ)، ناچاریان مه‌که‌ن تا هه‌ندێک ماره‌ییتان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه‌، مه‌گه‌ر ئه‌وان گوناهێکی ئاشکراو دیار ئه‌نجام بده‌ن، هاوژینییان به‌جوانی له‌گه‌ڵدا به‌رنه‌سه‌ر، خۆ ئه‌گه‌ر خۆشتان نه‌ویستن و لێیان بێزار بوون، ئه‌وه دوور نیه و ده‌شێت حه‌زتان له شتێک نه‌بێت و خوا بیکات به‌مایه‌ی خێرو بێری زۆرو بێ سنوور.

تەفسیر

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە و شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، دروست نیە ژنی باوکەکانتان -باوەژنەکانتان- وەک کاڵا بە میراتی وەربگرن، وە بە ئارەزووی خۆتان مامەڵەیان پێوە بکەن و بیانخوازن، یان بیاندەن بەشوو بەھەر کەسێک خۆتان دەتانەوێت، یان ڕێگریان لێ بکەن لەشوو کردن، وە دروست نیە ژنەکانتان تەنگەتاو بکەن و ئازاریان بدەن لەبەر ئەوەی کە ھەندێک لەو مارەیەی کە پێتانداون دەستی لێ ھەڵبگرن، مەگەر کاتێک نەبێت کە بە ئاشکرا زینا و فاحیشە بکەن، جا ئەگەر ھاتوو کارێکی وایان کرد ئەوا دروستە بۆتان لای خۆتان بیانھێڵنەوە و تەنگەتاویان بکەن تاوەکو دەست ھەڵدەگرن لەو مارەییەی کە پێتان داون، ئەی باوەڕداران بە مامەڵەیەکی جوان و شیرین لەگەڵ ھاوسەرەکانتاندا مامەڵە بکەن، بەوەی ئازاریان نەدەن وچاک بن لەگەڵیاندا، وە ئەگەر ھاتوو لەبەر ھەر کارێکی دونیایی ناڕەحەتیان کردن ئەوا ئارام بگرن لەسەریان، تاوەکو ئەوەی ئێوە پێتان ناخۆشە خوای گەورە بیگۆڕێت بەخێرێکی گەورە بۆتان لەدونیا و دواڕۆژدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە