سورەت 4 · جوزء 6

سورة النساء · 4:173

فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فَيُوَفِّيهِمْ أُجُورَهُمْ وَيَزِيدُهُمْ مِنْ فَضْلِهِ ۖ وَأَمَّا الَّذِينَ اسْتَنْكَفُوا وَاسْتَكْبَرُوا فَيُعَذِّبُهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا وَلَا يَجِدُونَ لَهُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا

(جا ئه‌و کاته‌) ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌، ئه‌وه خوا به ته‌واوی و به‌چاکی پاداشته‌کانیان ده‌داته‌وه و له فه‌زڵ و به‌خششی تایبه‌تی خۆی بۆیان زیادیش ده‌کات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی و لاریان کردووه و خۆیان به‌زل زانیووه‌، ئه‌وه خوا سزای زۆر به‌ئێشیان ده‌دات، ئه‌وسا بێجگه له خوا که‌سێکیان ده‌ست ناکه‌وێت که پشتیوانیان لێ بکات و سه‌ریان بخات (ئه‌ڵبه‌ته ئه‌و زاته‌ش به‌زه‌یی پیایاندا نایه‌ته‌وه‌).

تەفسیر

ئەوانەی کە باوەڕیان ھێنا بەخوای گەورە وسەرجەم پێغەمبەرانیشیان بەڕاست زانی، وە کاروکردەوەی چاکیان کرد وە دڵسۆز وموخلیس بوون بۆی بەگوێرەی شەریعەتی ئیسلام، ئەوا خوای گەورە پاداشتی تەواوی بێ کەموکورتی کارەکانیان دەداتەوە، وە لەسەر ئەوەشەوە بەفەزڵ وئیحسانی خۆی بۆیان زیاد دەکات، بەڵام ئەوانەی کە خۆیان ھەڵاوێرد لەبەندایەتی خوا وگوێڕایەڵی بۆی، وە خۆیان بەگەورەتر زانی لە فەرمانەکانی خوا، ئەوا خوای گەورە سزای بەسۆ وبەئازاریان دەدات، وە جگە لەخوایش کەسێکی تر نابیننەوە کە پشتیوانیان بێت و سوودو وقازانجیان پێ بگەیەنێت، وە کەسێکیش بەدی ناکەن سەریان بخات وزیانیان لێ بەدوور بخاتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە