سورەت 4 · جوزء 6

سورة النساء · 4:170

يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُمُ الرَّسُولُ بِالْحَقِّ مِنْ رَبِّكُمْ فَآمِنُوا خَيْرًا لَكُمْ ۚ وَإِنْ تَكْفُرُوا فَإِنَّ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا

ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه پێغه‌مبه‌رێکتان بۆ هاتووه به‌حه‌ق و ڕاستی، ده ئێوه‌ش ئیمان و باوه‌ڕی پێ بهێنن، ئه‌وه چاکتره بۆتان، خۆ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ نه‌هێنن، ئه‌وه دڵنیابن که هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه (ئاتاجی ئیمانی ئێوه نیه‌)، چونکه خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زاناو دانایه‌.

تەفسیر

ئەی خەڵکینە ئەم پێغەمبەرە موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) بە ڕێنوێنی و ئاینێکی ڕاست ودروست کە لەلایەن خوای گەورەوەیە ھاتووە بۆ لاتان، جا لەبەر ئەوە باوەڕی پێ بھێنن چونکە خێر وخۆشی دونیا ودواڕۆژتانی تێدایە، خۆ ئەگەر باوەڕ بەخوا نەھێنن ئەوا ئەو ھەر زۆر بێ باک وبێ نیازە لەباوەڕتان، وە بێباوەڕی ئێوە ناتوانێت ھیچ زیانێک بەو بگەیەنێت، ئەو خاوەنی موڵکی ئاسمانەکان و زەوی وئەوەشی لەنێوانیاندایە، وە خوای گەورە زانایە بەو کەسەی کە شایستەی ھیدایەت و ڕێنوێنیە بۆیە ڕێگای ھیدایەتی بۆ ئاسان دەکات، وە زانایە بەوەش کە شایستەی ھیدایەت نیە بۆیە کوێری دەکات لەبینینی ڕێگای ھەق وڕاستی، وە خوا زۆر دانا وکاربەجێیە لە ووتار و کردار وشەرع و قەدەریدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە

سورة النساء 4:170 · Tlawati