سورەت 4 · جوزء 4
سورة النساء · 4:12
۞ وَلَكُمْ نِصْفُ مَا تَرَكَ أَزْوَاجُكُمْ إِنْ لَمْ يَكُنْ لَهُنَّ وَلَدٌ ۚ فَإِنْ كَانَ لَهُنَّ وَلَدٌ فَلَكُمُ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْنَ ۚ مِنْ بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصِينَ بِهَا أَوْ دَيْنٍ ۚ وَلَهُنَّ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْتُمْ إِنْ لَمْ يَكُنْ لَكُمْ وَلَدٌ ۚ فَإِنْ كَانَ لَكُمْ وَلَدٌ فَلَهُنَّ الثُّمُنُ مِمَّا تَرَكْتُمْ ۚ مِنْ بَعْدِ وَصِيَّةٍ تُوصُونَ بِهَا أَوْ دَيْنٍ ۗ وَإِنْ كَانَ رَجُلٌ يُورَثُ كَلَالَةً أَوِ امْرَأَةٌ وَلَهُ أَخٌ أَوْ أُخْتٌ فَلِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ ۚ فَإِنْ كَانُوا أَكْثَرَ مِنْ ذَٰلِكَ فَهُمْ شُرَكَاءُ فِي الثُّلُثِ ۚ مِنْ بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصَىٰ بِهَا أَوْ دَيْنٍ غَيْرَ مُضَارٍّ ۚ وَصِيَّةً مِنَ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَلِيمٌ
هه‌روه‌ها نیوه‌ی میراتی ژنه‌کانتان ده‌درێت به ئێوه ئه‌گه‌ر منداڵیان نه‌بوو، خۆ ئه‌گه‌ر منداڵیان هه‌بوو ئه‌وه چواریه‌کی میراتی ژنه‌کانتان بۆ هه‌یه، ئه‌مانه هه‌مووی دوای به‌جێهێنانی وه‌سیه‌تی ژنان و دانه‌وه‌ی قه‌رزیان بۆ ژنان چواریه‌کی میراتی ئێوه بڕیاردراوه ئه‌گه‌ر ئێوه منداڵتان له‌دوا به‌جێ نه‌مابێت، خۆ ئه‌گه‌ر منداڵتان هه‌بوو ئه‌وه هه‌شتیه‌ک بۆ ژنه‌که ده‌بێت له‌وه‌ی که به میراتی لێتان به‌جێ ماوه، ئه‌مانه هه‌مووی دوای به‌جێهێنانی وه‌سیه‌تتان و دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانتان، خۆ ئه‌گه‌ر پیاوێک یان ئافره‌تێک مرد منداڵ و باوک و باپیر‌و براو خوشکی دایک و باوکی نه‌بوو، به‌ڵکو ته‌نها خوشکێک یان برایه‌کی دایکی هه‌بوو، ئه‌وه شه‌شیه‌ک به‌شی هه‌ر یه‌کێک له‌وان ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر براو خوشکی دایکی له یه‌ک زیاتر بوون ئه‌وه هه‌موویان هاوبه‌شن له سێیه‌کی میراتیه‌که‌دا (به‌یه‌کسانی ژن و پیاو) ئه‌مانه هه‌مووی دوای وه‌سیه‌تێک که ده‌کرێت، دانه‌وه‌ی قه‌رز، له‌کاتێکدا ئه‌و وه‌سیه‌ته زیانبه‌خش نه‌بێت به‌میراتگران، ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی بڕیار و فرمانن له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه و ئه‌و خوایه زانا و به حیلم و حه‌وسه‌ڵه‌یه.
تەفسیر
ئەی پیاوان لەو ماڵ وسامانەی کە ژنەکانتان بەجێی دەھێڵن نیوەی بۆ ئێوە دەبێت ئەگەر ھاتوو مناڵیان نەبوو، جا کوڕ بێت یان کچ، لەئێوە بن یان لەمێردی پێشووتریشیان بن، خۆ ئەگەر ھاتوو مناڵیان ھەبوو کوڕ یان کچ، ئەوا یەک لەسەر چواری بۆ ئێوە دەبێت، ئەو ماڵە دابەش دەکرێت بەسەرتاندا دوای جێ بەجێ کردنی وەسیەت و دانەوەی قەرزێک ئەگەر لەسەری بووبێت، بۆ ژنانیش نیوەی ئەو ماڵەی لە ئێوە بەجێ دەمێنێت ھی ئەوانە ئەگەر ھاتوو مناڵتان نەبوو کوڕ بێت یان کچ، لەوان بێت یان لەژنی تریشتان بێت، جا ئەگەر ھاتوو مناڵتان ھەبوو، کوڕ بوون یان کچ، ئەوا ژنەکانتان ھەشت لەسەر یەکیان بۆ ھەیە، دابەش دەکرێت بەسەریاندا پاش جێ بەجێ کردنی وەسیەت ودانەوەی قەرز ئەگەر لەسەرتان بوو بێت، خۆ ئەگەر پیاوێک مرد دایک وباوک و مناڵ‌یش نەبوو، یان ژنێک مرد ونە دایک وباوک و نەمناڵیشی نەبوو، وە مردووەکە برای دایکی ھەبوو یان خوشکی دایکی و لە دانەیەک زیاتر بوون، بۆ ھەر ھەموویان سێ یەکی ماڵەکە ھەیە وەک فەرزی میرات کە ھەر ھەموویان لەو یەک لەسەر سێیە ھاوبەشن، وە نێر ومێ بەشیان لەم کاتەدا یەکسانە، بەڵام ئەم بەش وەرگرتنە پاش جێ بەجێ کردنی وەسیەتی مردووەکە و دانەوەی قەرز دەبێت ئەگەر لەسەری بوو، بەو مەرجەی وەسیەتەکەی زیانی نەدەگەیاند بە میراتگرەکان، بۆ نمونە وەسیەتی بە زیاتر لە سێ یەکی ماڵەکەی کردبێت، ئەم حوکمەی لەم ئایەتە پیرۆزەدا باسکرا پەیمانی خوایە بۆ ئێوە و واجبی کردووە لەسەرتان، خوای گەورە زۆر زانایە بە بەرژەوەندی بەندەکانی لە دونیا و دواڕۆژدا، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە وھیچ پەلەی نیە لە سزادانی سەرپێچی کاران.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە