سورەت 39 · جوزء 24
سورة الزمر · 39:71
وَسِيقَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِلَىٰ جَهَنَّمَ زُمَرًا ۖ حَتَّىٰ إِذَا جَاءُوهَا فُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَتْلُونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِ رَبِّكُمْ وَيُنْذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَا ۚ قَالُوا بَلَىٰ وَلَٰكِنْ حَقَّتْ كَلِمَةُ الْعَذَابِ عَلَى الْكَافِرِينَ
ئه‌وسا ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، ڕاپێچ ده‌کرێن به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌سته ده‌سته و تاقم تاقم ده‌گوێزرێنه‌وه، تا کاتێک ده‌گه‌نه به‌ر قاپیه‌کانی، (هه‌موو مۆڵده‌خۆن له‌به‌رده‌میدا، دوای ماوه‌یه‌ک) بۆیان ده‌کرێته‌وه، فریشته‌ی به‌رپرس و سه‌رپه‌رشتیار سه‌رزه‌نشتیان ده‌کات و پێیان ده‌ڵێت: باشه، مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ران له خۆتان ڕه‌وانه نه‌کرابوو بۆتان که ئایه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگاری خۆتان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه، وه یاداوه‌ریتان بکات و داتان بچڵه‌کێنێت له گه‌یشتنی ئه‌م ڕۆژه؟! به‌ده‌م ئاخوداخ و ناڵه‌وه ده‌ڵێن: به‌ڵێ، به‌ڵام تازه، به‌ڵێ، سوودی نیه و بڕیاری سزا‌و ئازار دراوه به‌سه‌ر کافر و بێ بڕواکاندا.
تەفسیر
فریشتەکان بەفەرمانی اللە تەعالا دەستە دەستە و کۆمەڵ کۆمەڵ بێباوەڕان بە زەلیلی و ڕیسوایی ڕاپێچی دۆزەخ دەکەن، تا کاتێک دەگەنە لای ئاگری دۆزەخ لەپڕ فریشتە ڕاسپێرراوەکان بەکردنەوەی دەرگای دۆزەخ دەرگاکانیان بەسەردا دەکەنەوە، بەسەرزەنشت و لۆمە کردنەوە پێشوازیان لێدەکەن و پێیان دەڵێن: ئایا ھەر لەخۆتان پێغەمبەرانتان بۆ نەھات و ئایەت و نیشانەکانی پەروەردگارتانیان بۆ نەخوێندنەوە، وە نەیان ترساندن لەگەیشتن بەم ڕۆژە، کەچی سزایەکی سەختی تێدایە؟! بێباوەڕان دان دەنێن بەھەڵە و گوناھ و تاوانیاندا، وە دەڵێن: بەڵێ ھەموو ئەوانە بوون و ڕاستن، بەڵام وشە و فەرمانی اللە تەعالا بەسزادان بەسەر بێباوەڕاندا پێویست بوو، وە ئێمەیش بێباوەڕ بووین.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە