سورەت 39 · جوزء 24

سورة الزمر · 39:69

وَأَشْرَقَتِ الْأَرْضُ بِنُورِ رَبِّهَا وَوُضِعَ الْكِتَابُ وَجِيءَ بِالنَّبِيِّينَ وَالشُّهَدَاءِ وَقُضِيَ بَيْنَهُمْ بِالْحَقِّ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ

(دیاره که خۆری دنیا نه‌ماوه‌، زه‌وی بۆته گۆڕه‌پانێکی فراوان) ئه‌وسا به‌نوورێک که خوا فه‌راهه‌می ده‌هێنێت زه‌وی ڕوناک ده‌بێته‌وه‌، کارنامه‌و و دۆسیه‌کانیش دانراون، سه‌ره‌تا پێغه‌مبه‌ران و شه‌هیدان ده‌هێنرێن و دادوه‌ری له نێوانیاندا ئه‌نجام ده‌درێت به‌شێوه‌یه‌کی حه‌ق و ڕاستی، بێگومان ئه‌وان هیچ جۆره سته‌مێکیان لێ ناکرێت.

تەفسیر

لە ڕۆژی قیامەتدا زەوی ڕووناک دەبێتەوە کاتێک پەروەردگاری بەعیززەت و دەسەڵات دەردەکەوێت بۆ جیاکردنەوە و لێپرسینەوەی بەندەکان، جا پەرتووک و پەڕاوی کردەوەی خەڵکی دائەنرێت و بڵاو دەکرێتەوە، وە پێغەمبەران دەھێنرێن، پاشان ئوممەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دەھێنرێت تاوەکو شاھیدی بدات بۆ پێغەمبەران لەسەر ئوممەتەکانیان، اللە تەعالایش بەشێوەیەکی دادگەرانە بڕیار و حوکم دەدات لە نێوان ھەموواندا، ئەوان لەو ڕۆژەدا زوڵم و ستەمیان لێ ناکرێت، ھیچ مرۆڤێک گوناھ و تاوان و خراپەیەکی بۆ زیاد ناکرێت، لەھەمان کاتدا چاکە و حەسەناتێکیشی لێ کەم ناکرێتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە