سورەت 39 · جوزء 24

سورة الزمر · 39:65

وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ

سوێند به‌خوا بادڵنیابن که وه‌حی و نیگا نێردراوه بۆ تۆو بۆ ئه‌وانه‌ی پێش تۆش: ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵگه‌ر بیت و شه‌ریک بۆ خوا بڕیار بده‌یت کاروکرده‌وه چاکه‌کانیشت پووچه و ده‌چیته ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه‌.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - بێگومان اللە تەعالا وەحی بۆ تۆ و پێغەمبەرانی پێش تۆیش کرد: ئەگەر لەگەڵ اللە تەعالا کەسێکی تر بپەرستیت ئەوا پاداشتی ھەموو کار و کردەوە چاکەکانت پووچەڵ دەبێتەوە، وە خەسارۆمەندی دونیا دەبیت و ئاینەکەت دەدۆڕێنیت، وە لە ڕۆژی دوایییشدا سزای سەخت چاوەڕوانتە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە