سورەت 39 · جوزء 24

سورة الزمر · 39:63

لَهُ مَقَالِيدُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۗ وَالَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِ اللَّهِ أُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ

کلیک و جڵه‌وی ئاسمانه‌کان و زه‌ویش هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه‌، ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا، ئا ئه‌وانه خۆیان ڕه‌نجه‌ڕۆ و زه‌ره‌رمه‌ندن.

تەفسیر

کلیلی گەنجینەکانی خێر و خۆشی لە ئاسمانەکان و زەوی ھەر ھەمووی بەدەستی اللە تەعالایە، دەیبەخشێت بەو کەسەی خۆی بیەوێت، وە دەیشیگرێتەوە لەو کەسەی خۆی بیەوێت، ئەوانەیشی بێباوەڕ بوون بەنیشانە و ئایەتەکانی اللە تەعالا ھەر ئەوانە خەسارۆمەندن، چونکە لە ژیانی دونیا بێ بەش بوون لە باوەڕھێنان، وە لە ڕۆژی دواییشدا بەھەتا ھەتایی دەچنە ناو ئاگری دۆزەخەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە