سورەت 39 · جوزء 24

سورة الزمر · 39:59

بَلَىٰ قَدْ جَاءَتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنْتَ مِنَ الْكَافِرِينَ

نه‌خێر وانى یه‌، مۆڵه‌ت به‌سه‌رچوو، چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی ئایه‌ت و فه‌رمانی منت بۆ هات، که‌چی تۆ ئه‌و کاته بڕوات پێ نه‌ده‌کرد و به‌درۆت ده‌زانی، فیزو ده‌مارگیریت ده‌کردو، لوطت هه‌ڵده‌بڕی له‌ئاستیدا، تۆ هه‌ر له ڕیزی بێ بڕواکاندا بوویت (ئیتر ئێستا بۆچی بێ شه‌رمانه داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ دنیا ده‌که‌یت؟!).

تەفسیر

ھیچی وانیە و ڕاست ناکەیت کە ئاوات دەخوازیت لەسەر ھیدایەت بوویتایە، بەدڵنیاییەوە ئایەت و نیشانەکانی منت بۆ ھات، کەچی باوەڕت پێ نەکرد و بەدرۆت زانی و خۆت لەوە بە گەورەتر زانی کەشوێنیان بکەویت، تۆ لەو کەسانە بوویت کە باوەڕت بە اللە تەعالا و ئایەت و نیشانە و پێغەمبەرەکەی نەبوو.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە