سورەت 39 · جوزء 24

سورة الزمر · 39:54

وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنْصَرُونَ

هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای خوابێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و ته‌سلیمی ئه‌وبن، پێش ئه‌وه‌ی که سزای خوا یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن که‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات.

تەفسیر

بە تەوبەکردن و کار و کردەوەی چاکەوە بگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگارتان، وە ملکەچی فەرمانەکانی بن، پێش ئەوەی لە ڕۆژی قیامەتدا سزاکەی بێتە سەرتان، پاشان کەس نەبێت لە بت و کەسوکارتان بێت بەدەمتانەوە و ڕزگارتان کات لە سزای سەختی ئەو ڕۆژە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە