سورەت 39 · جوزء 23

سورة الزمر · 39:5

خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ ۖ يُكَوِّرُ اللَّيْلَ عَلَى النَّهَارِ وَيُكَوِّرُ النَّهَارَ عَلَى اللَّيْلِ ۖ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ ۖ كُلٌّ يَجْرِي لِأَجَلٍ مُسَمًّى ۗ أَلَا هُوَ الْعَزِيزُ الْغَفَّارُ

ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی دروست کردووه‌، به‌شێوه‌ی که‌وانه‌یی شه‌و به‌سه‌ر ڕۆژدا ده‌هێنێت، به‌هه‌مان شیوه‌ی که‌وانه‌یی ڕۆژیش به‌سه‌ر شه‌ودا ده‌هێنێت (که ئه‌مه خۆی به‌ڵگه‌یه‌کی قورئانیه له‌سه‌ر شێوازی خڕی زه‌وی)، ڕۆژو مانگیشی ڕام کردووه و ڕای هێناون (له فه‌رمانی ده‌رناچن و له‌خزمه‌تی ئاده‌میزادان)، هه‌ریه‌ک له‌وانه له چه‌رخ و خولدان تا کاتیکی دیاریکراو، ئاگاداربن: هه‌رئه‌و خوایه زۆر به‌ده‌سه‌لاته (تۆله له کافران ده‌سێنێت و له‌ده‌ستی ده‌رناچن) لێخۆشبووه (چاوپۆشی ده‌کات له هه‌له‌و که‌م و کووڕی ئیمانداران).

تەفسیر

ئاسمانەکان و زەوی لەبەر حیکمەت و داناییەکی زۆر و لەڕادەبەدەر بەدیھێناوە، نەک ھەروا بەبێ ھوودە وەک ستەمکاران دەیڵێن، شەو دەکات بەناو ڕۆژدا، وە ڕۆژیش دەکات بەناو شەودا، ھەر کاتێک یەکێکیان ھات ئەوی تریان نامێنێت و لادەچێت، وە خۆر و مانگی ڕامھێناوە و زەلیل و گەردنکەچی کردوون بۆ خزمەتکردنی مرۆڤ، ھەریەکەیان لەخولگەی خۆیدا دەڕوات و دەسوڕێتەوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو تا ئەو کاتەی قیامەت دێت و ئەم ژیانە کۆتایی دێت، بێدرابن و ئاگاداربن ئەو خوایەی ئەم کارانەی کردووە زۆر بەدەسەڵاتە و تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە ھیچ کەسیش زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆر لێبووردەیە بۆ گوناھی ئەو بەندانەی تەوبە لە گوناھەکانیان دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە