سورەت 39 · جوزء 24

سورة الزمر · 39:49

فَإِذَا مَسَّ الْإِنْسَانَ ضُرٌّ دَعَانَا ثُمَّ إِذَا خَوَّلْنَاهُ نِعْمَةً مِنَّا قَالَ إِنَّمَا أُوتِيتُهُ عَلَىٰ عِلْمٍ ۚ بَلْ هِيَ فِتْنَةٌ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ

جا کاتێک ناخۆشی و ئازارێک تووشی ئینسان بێت، هاناو هاوار بۆ ئێمه ده‌هێنێت و ئه‌گه‌ر نازو نیعمه‌تێکمان پێبه‌خشی؛ ده‌ڵێت؛ ئه‌مه ته‌نها شاره‌زایی خۆمه‌، زیره‌کی خۆمه‌، لێهاتوویی خۆمه‌، نه‌خێر وا نیه‌؛ ئه‌و به‌خشینه بۆ تاقی کردنه‌وه‌یه‌، به‌ڵام زۆربه‌یان به‌م ڕاستیه نازانن.

تەفسیر

کاتێک مرۆڤی بێباوەڕ دووچاری نەخۆشی و ھەژاری و نەھامەتی و ھاوشێوەکانی دەبێتەوە، لێمان دەپاڕێتەوە تاوەکو ئەوەی دووچاری بووە ھەڵگرین لەسەری و نەیھێڵین، وە پاشان کاتێک ناز و نیعمەتێکمان پێ بەخشی لەلەش ساغی و سەروەت و سامان ھەر بەم بێباوەڕە دەڵێت: بێگومان ئەمە اللە تەعالا بەزانیاری و لێھاتوویی خۆم پێی داوم و شایانی ئەو نیعمەت و بەخششانەی ئەوم، لەڕاستیدا ئەمە تەنھا بۆ پەلکێش کردن و تاقیکردنەوەیەتی، بەڵام زۆربەی بێباوەڕان ئەمە نازانن، بەڵکو بە بەخشینی ناز و نینعمەتەکانی اللە تەعالا لەخۆبایی دەبن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە