سورەت 39 · جوزء 24

سورة الزمر · 39:47

وَلَوْ أَنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا مَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا وَمِثْلَهُ مَعَهُ لَافْتَدَوْا بِهِ مِنْ سُوءِ الْعَذَابِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۚ وَبَدَا لَهُمْ مِنَ اللَّهِ مَا لَمْ يَكُونُوا يَحْتَسِبُونَ

خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌سته‌میان کردووه‌، خاوه‌نی هه‌ر هه‌موو زه‌وی بن، ئه‌وه‌نده‌ی تریشی له‌گه‌ڵ بێت، ئه‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌ر هه‌مووی ده‌که‌نه قوربانی خۆیان و هه‌مووی ده‌به‌خشن له پێناوی ڕزگاریی خۆیاندا کاتێک که ده‌بینن سزاو ئازاری دۆزه‌خ زۆرسه‌خته و له‌لایه‌ن خواوه سزاو ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی وایان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که هه‌رگیز به ته‌مای نه‌بوون.

تەفسیر

ئەگەر بێتو ئەوانەی بە بتپەرستی و ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوان کردن ستەمیان لە خۆیان کردووە، ھەرچی لەسەر ڕووی زەوی ھەیانە لەماڵ و سامان و شتی گرانبەھا ئەوا خەرجیان دەکرد و دەیاندا؛ تاوەکو لەو سزا سەختەی لەپاش مردن بینیویانە ڕزگاریان بێت، بەڵام ناتوانن ئەوە بکەن، گریمان ئەگەر ئەوەشیان ھەبوو ، وە لەو پێناوەیشدا خەرجیان کرد بەڵام لێیان وەرناگیرێت، وە اللە تەعالا سەرجەم ئەو سزایانەیان پیشان دەدا کە پێشتر حیسابیان بۆ نەکردبوو، وە بەخەیاڵیشیاندا نەھاتبوو.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە