سورەت 39 · جوزء 24

سورة الزمر · 39:45

وَإِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَحْدَهُ اشْمَأَزَّتْ قُلُوبُ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ ۖ وَإِذَا ذُكِرَ الَّذِينَ مِنْ دُونِهِ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُونَ

کاتێکیش ته‌نها ناوی خوا برا، ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به‌قیامه‌ت و ڕۆژی دوایی نیه دڵیان ده‌گیرێت و بێزاری دایان ده‌گرێت، (به‌ڵام) کاتێکیش باسی شتی تر بکرێت جگه له خوا، ده‌ستبه‌جێ دڵخۆش و که‌یف خۆش ده‌بن و حه‌زی پێده‌که‌ن.

تەفسیر

ئەگەر تەنھا یادی اللە تەعالا کرا ئەوا دڵی بتپەرست و موشریکەکان، ئەوانەی باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی نییە، لە زیندووبونەوە و حیساب و لێپرسینەوە و پاداشت دانەوە، دڵیان تەنگ دەبێت، بەڵام ئەگەر باس و یادی ئەو بتانە بکرێت کە لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن شاد و دڵخۆش دەبن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە