سورەت 39 · جوزء 24

سورة الزمر · 39:43

أَمِ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ شُفَعَاءَ ۚ قُلْ أَوَلَوْ كَانُوا لَا يَمْلِكُونَ شَيْئًا وَلَا يَعْقِلُونَ

نه‌خێر، ئه‌وانه بیر ناکه‌نه‌وه‌، به‌ڵکو سه‌ر لێشێواوه‌کان له جیاتی خوا شتی تریان کردووه به تکاکاری خۆیان؟! پێیان بڵێ: باشه‌، ئه‌گه‌ر هیچیشیان به‌ده‌ست نه‌بێت و هه‌ست و شعوریشیان نه‌بێت، (هه‌ر ده‌یانکه‌نه تکاکار وبه‌ته‌مان شتێکتان بۆ بکه‌ن؟).

تەفسیر

بتپەرست و موشریکەکان بتەکانیان کردوەتە تکاکار و شەفاعەتکار بەگومانی ئەوەی گوایە بتوانن بەبێ اللە تەعالا سوود و قازانجیان پێ بگەیەنن، - ئەی پێغەمبەر- پێیان بڵێ: ئایا ئەوانە دەکەنە تکاکار و شەفاعەتکاری خۆتان تەنانەت ئەگەر نەتوانن سوود و قازانج بە ئێوە و خۆیشیان بگەیەنن، وە نەتوانن بیریش بکەنەوە، ئەوانە شتانێکی بێ گیان و کەڕن ، ناتوانن ھیچ قسەیەک بکەن، وە ناتوانن ھیچ ببیستن و ببینن، وە ناتوانن سوود و قازانج بەکەس بگەیەنن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە