سورەت 39 · جوزء 24

سورة الزمر · 39:41

إِنَّا أَنْزَلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ لِلنَّاسِ بِالْحَقِّ ۖ فَمَنِ اهْتَدَىٰ فَلِنَفْسِهِ ۖ وَمَنْ ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا ۖ وَمَا أَنْتَ عَلَيْهِمْ بِوَكِيلٍ

بێگومان ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان بۆ تۆ دابه‌زاندووه تا هه‌رچی ڕاستیه‌کانه بۆ خه‌ڵکی ڕوون ببێته‌وه‌، جا ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت بگرێته به‌ر، ئه‌وه خۆی قازانجی کردووه‌، ئه‌وش که گومڕابووه‌، گومڕابوونه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت، وه‌نه‌بێت تۆ چاودێرو پاڵپێوه‌نه‌ریان بیت (تا به‌زۆر بیانخه‌یته سه‌ر ڕێبازی هیدایه‌ت).

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر- بێگومان ئێمە قورئانمان بۆ سەر تۆ دابەزاندووە، تاوەکو ترسێنەری خەڵکی بێت بەھەق و ڕاستی، جا ھەر کەسێک ڕێگای ھیدایەت بگرێتەبەر ئەوە سوودی ھیدایەت وەرگرتنەکەی بۆ خۆیەتی، واللە تەعالا ھیچ سوودێک لەو ھیدایەت وەگرتنەی ئەوان وەرناگرێت، چونکە ئەو پێویستی بەوە نییە، وە ھەر کەسیش گومڕاببێت زیانی گومڕابوونەکەی بۆ خۆیەتی، واللە تەعالا ھیچ زیانێک لە گومڕابوونی ئەو ناکات، وە تۆ ئەی پێغەمبەر ڕانەسپێرراوی لەسەر ئەوان تاوەکو ناچاریان بکەیت بەھیدایەت وەرگرتن، تۆ تەنھا ئەوەت لەسەرە ئەوەی فەرمانت پێکراوە پێیان بگەیەنیت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە