سورەت 39 · جوزء 23

سورة الزمر · 39:3

أَلَا لِلَّهِ الدِّينُ الْخَالِصُ ۚ وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَىٰ إِنَّ اللَّهَ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ فِي مَا هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي مَنْ هُوَ كَاذِبٌ كَفَّارٌ

ئاگاداربن: دینی پاك و خاوێن ته‌نها بۆ خوایه‌، ئه‌وانه‌ش جگه له‌و زاته که‌سانی ترو شتی تر ده‌که‌نه پشتیوانی خۆیان ده‌ڵێن: ئێمه ئه‌م بت و شتانه ناپه‌رستین ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له خوا نزیکمان بخه‌نه‌وه‌، له‌کاتێکدا ئه‌وان له‌خواوه نزیکترن، بێگومان خوا داوه‌ری ده‌کات له نێوانیاندا، له‌و شتانه‌دا که کێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه‌و ڕایان ده‌رباره‌ی جۆراو جۆره‌، به‌ڕاستی خوا ئه‌و بیروباوه‌ڕ چه‌وته‌یان لێوه‌رناگرێت و هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌و که‌سانه ناکات که درۆزن و بێ باوه‌ڕن.

تەفسیر

بێدار بن ئاینی خاڵی و پاڵفتە لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان ھەر بۆ اللە تەعالایە، ئەوانەیش جگە لە اللە تەعالا دۆست و پشتیوانیان لەبت و تاغوتەکان بۆ خۆیان داناوە و لە بری اللە دەیانپەرستن، بڕوبیانوو بۆ پەرستنی ئەو بت و تاغوتانە بەوە دەھێننەوە دەڵێن: ئێمە ئەوانە تەنھا بۆ ئەوە دەپەرستین پلە و پایەمان لای اللە تەعالا نزیک بکەنەوە، وە داوا و پێداویستیەکانمان بەرز بکەنەوە بۆ لای، وە تکامان بۆ بکەن لای ئەو؛ بێگومان اللە تەعالا حوکم و بڕیار دەدات لە نێوان باوەڕدارانی یەکخواپەرست و بێباوەڕانی بتپەرست و موشریک لە ڕۆژی قیامەت ، لەوەی جیاوازبوون لەسەری لە تەوحید و یەکخواپەرستی، بەڕاستی اللە تەعالا یارمەتی کەسێک نادات کە ھیدایەت و ڕێنموونی بکرێت بۆ ڕێگای ڕاست، ئەو کەسە درۆ بۆ خوا ھەڵبەستێ و شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان بداتە پاڵی، وە زۆر سپڵە و پێ نەزان بێت بەناز و نیعمەت و بەخششەکانی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە