سورەت 39 · جوزء 23

سورة الزمر · 39:25

كَذَّبَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ فَأَتَاهُمُ الْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ

ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیس بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌بوو، زۆری پێ نه‌چوو تۆڵه و سزا یه‌خه‌ی پێگرتن له شوێنێکه‌وه که به‌ته‌مای نه‌بوون و هه‌ستیان پێنه‌ده‌کرد.

تەفسیر

ئوممەتانی پێش ئەم بتپەرست و موشریکانە باوەڕیان نەھێنا و پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دانا، بەو ھۆیەوە لەپڕ سزای سەختیان بۆ ھات، بەبێ ئەوەی ھەستی پێ بکەن و بەتەوبە و گەڕانەوە بۆ لای پەروەردگار خۆیانی بۆ ئامادە بکەن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە