سورەت 39 · جوزء 23

سورة الزمر · 39:22

أَفَمَنْ شَرَحَ اللَّهُ صَدْرَهُ لِلْإِسْلَامِ فَهُوَ عَلَىٰ نُورٍ مِنْ رَبِّهِ ۚ فَوَيْلٌ لِلْقَاسِيَةِ قُلُوبُهُمْ مِنْ ذِكْرِ اللَّهِ ۚ أُولَٰئِكَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ

جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که خوای میهره‌بان سینه‌ی گوشاد کردووه بۆ ئیسلام و له‌سه‌ر ڕێبازی نوورو ڕوناکی په‌روه‌ردگاریه‌تی، (وه‌ك ئه‌و که‌سه وایه که پێچه‌وانه‌یه‌؟) هاوار و وه‌یل بۆ ئه‌وانه‌ی که دڵیان ڕه‌قه له ئاستی قورئان و یادی خوادا، ئا ئه‌وانه له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا گیریان خواردووه‌.

تەفسیر

ئایا ئەو کەسەی کە اللە تەعالا سینەی گوشاد کردووە بۆ ئیسلام و ھیدایەتی داوە بۆی، وە لەسەر ڕووناکی پەروەردگاریەتی، وەک ئەو کەسە وایە دڵی ڕەق بووبێت لەئاست زیکر و یادی اللە تەعالا؟! ھەرگیز وەک یەک نین، ڕزگار بوون بۆ ھیدایەت دراوانە، وە خەسارۆمەندیش بۆ ئەوانەیە دڵیان ڕەق بووە لە ئاست زیکر و یادی اللە تەعالا، ئەوانە لە گومڕاییەکی ڕوون و ئاشکرادان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە