سورەت 39 · جوزء 23

سورة الزمر · 39:20

لَٰكِنِ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ لَهُمْ غُرَفٌ مِنْ فَوْقِهَا غُرَفٌ مَبْنِيَّةٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ۖ وَعْدَ اللَّهِ ۖ لَا يُخْلِفُ اللَّهُ الْمِيعَادَ

به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسان و دیندار بوون کۆشک و ته‌لاری چه‌ند نهۆم که ژووره‌کانی له‌سه‌ریه‌کن بۆیان ئاماده‌یه‌، چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر به به‌رده‌م ئه‌و کۆشکانه‌دا جاریه‌، ئه‌وه‌ش به‌ڵێنی خوایه‌، بێگومان خوایش به‌ڵێنی خۆی ده‌باته سه‌ر.

تەفسیر

بەڵام ئەوانەی لە پەروەردگاری خۆیان ترسان، بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی، ئەوانە جێگا و ڕێگا و ژووری زۆر بەرزیان بۆ ئامادە کراوە، لە بەھەشتدا، کە ھەندێکیان بەسەر ھەندێکی تریانەوەن، ڕووبارەکان بەژێر کۆشک و تەلارەکانیدا دێن و دەڕۆن، اللە تەعالا ئەم بەڵێنەی بە باوەڕداران داوە، وە بەڵێنی خۆی دەباتە سەر و بێ بەڵێنی ناکات لەگەڵیاندا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە