سورەت 38 · جوزء 23

سورة ص · 38:6

وَانْطَلَقَ الْمَلَأُ مِنْهُمْ أَنِ امْشُوا وَاصْبِرُوا عَلَىٰ آلِهَتِكُمْ ۖ إِنَّ هَٰذَا لَشَيْءٌ يُرَادُ

ده‌سه‌ڵاتدار و گه‌وره‌کانیان ڕۆیشتن بۆ لای یه‌کتر، داوای پابه‌ندی و خۆگریان ده‌کرد، له پێناو بته‌کانیاندا و ده‌رباره‌ی بانگه‌وازی یه‌کخواناسی ده‌یانوت: به‌ڕاستی ئه‌مه شتێکه مه‌به‌ستێکی تیادایه (که ببێته گه‌وره‌)...!!

تەفسیر

گەورە و سەردارەکانیان ڕۆیشتن بەخەڵکیان وت: ئەی خەڵکینە لەسەر ئەو بیروباوەڕە بەردەوام بن کەلەسەری بوون، وە ھەرگیز نەچنە ناو ئاینەکەی موحەممەدەوە، بڕۆن بەردەوام بن و ئارام بگرن لەسەر پەرستنی خواکانتان، ئەوەی موحەممەد ئێوەی بۆ بانگ دەکات لەوازھێنان لە خواکانتان و پەرستنی یەکخوا مەبەستی ھەیە و ئەیەوێت لەم ڕێگایەوە خۆی بکاتە گەورەی ھەموو عەرەب و بەرز بێتەوە بەسەرماندا و ئێمەیش ببینە شوێنکەوتەی ئەو.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە