سورەت 38 · جوزء 23

سورة ص · 38:49

هَٰذَا ذِكْرٌ ۚ وَإِنَّ لِلْمُتَّقِينَ لَحُسْنَ مَآبٍ

ئه‌مانه هه‌مووی ناوبانگی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره به‌ڕێزانه‌یه و بێگومان بۆ پارێزکار و خواناسیش چاکترین جێگه و ڕێگه و شوێنمان ئاماده کردووه‌.

تەفسیر

باسی ئەم پێغەمبەرانە باسی ناوبانگی چاکیانە لە قورئاندا، وە بێگومان خواناسان و پارێزکاران بە بەجێھێنانی فەرمانەکان و دوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکان، کاتێک ئەگەڕینەوە بۆ لای اللە تەعالا باشترین گەڕانەوەیان بۆ ھەیە لە ڕۆژی دواییدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە