سورەت 38 · جوزء 23

سورة ص · 38:43

وَوَهَبْنَا لَهُ أَهْلَهُ وَمِثْلَهُمْ مَعَهُمْ رَحْمَةً مِنَّا وَذِكْرَىٰ لِأُولِي الْأَلْبَابِ

ئه‌وسا هه‌موو که‌س و کاریمان پێبه‌خشی و ئه‌وه‌نده‌ی تریش، ئه‌وه ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تایبه‌تی بوو له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌، یاداوه‌ریش بۆ هه‌موو خاوه‌ن بیرو هۆشه‌کان.

تەفسیر

نزاکەمان گیرا کرد، ھەرچی نەخۆشی و ناڕەحەتی ھەبوو لەسەرمان ھەڵگرت، ماڵ و منداڵەکەمان بۆ گەڕاندەوە، بەڕەحمەت و میھرەبانی خۆمان و پاداشتی ئارمگرییەکەی، ھاوشێوەی ئەوان و زیاتر لەکوڕ و نەوەکانیشمان پێدایەوە، دەی با ئەوانە خاوەن بیر و ھۆشن تێڕامێنن و بیر بکەنەوە کە سەرەنجامی ئارامگرتن لە پێناو اللە تەعالا دەروو لێکردنەوە و پاداشتی گەورەیە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە