سورەت 38 · جوزء 23

سورة ص · 38:4

وَعَجِبُوا أَنْ جَاءَهُمْ مُنْذِرٌ مِنْهُمْ ۖ وَقَالَ الْكَافِرُونَ هَٰذَا سَاحِرٌ كَذَّابٌ

بێ باوه‌ڕه‌کان سه‌رانسوڕما له‌وه‌ی که بیدارکه‌ره‌وه‌یه‌ک له خۆیان هاتووه بۆیان و وتیان: ئائه‌مه جادوگه‌رێکی زۆر درۆزنه‌.

تەفسیر

سەریان سوڕما کاتێک لە خۆیان پێغەمبەرێکیان بۆ بێت و بیانترسێنێت لە سزای اللە تەعالا ئەگەر بەردەوام بن لەسەر کوفر و بێباوەڕییەکەیان، وە کاتێک بێباوەڕان ئەو بەڵگە و موعجیزانەیان بینی لەسەر ڕاستی ئەو پەیامەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھێناویەتی، وتیان: ئەم پیاوە پیاوێکی جادوگەرە جادوو لەخەڵک دەکات، وە زۆر درۆزنە لەو بانگەشەیەی دەیکات گوایە پێغەمبەری اللە تەعالایە و لە لایەن ئەوەوە وەحی و نیگای بۆ ھاتووە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە