سورەت 38 · جوزء 23

سورة ص · 38:30

وَوَهَبْنَا لِدَاوُودَ سُلَيْمَانَ ۚ نِعْمَ الْعَبْدُ ۖ إِنَّهُ أَوَّابٌ

ئێمه سوله‌یمانمان به‌خشی به داود، ئای چ به‌نده‌یه‌کی چاک بوو، چونکه بێگومان سوله‌یمان هه‌میشه به‌سۆزه‌وه داوای لێ خۆشبوونی له خوا ده‌کرد.

تەفسیر

ئێمە وەک فەزڵ و چاکەی خۆمان بۆ ئەوەی چاوی ڕوون بێتەوە پێی سولەیمانی کوڕیمان بەخشی بەداود پێغەمبەر، سولەیمان بەندەیەکی چاک بوو، بێگومان ئەو زۆر ڕوو لە اللە تەعالا بوو، تەوبەکارێکی زۆر باش بوو، وە ھەمیشە بەگەردن کەچیەوە دەگەڕایەوە بۆ لای پەروەردگار و داوای لێخۆشبوونی لێ دەکرد.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە