سورەت 38 · جوزء 23
سورة ص · 38:28
أَمْ نَجْعَلُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ كَالْمُفْسِدِينَ فِي الْأَرْضِ أَمْ نَجْعَلُ الْمُتَّقِينَ كَالْفُجَّارِ
نهخێر، ئهو باوهڕهیان ههڵهیه، بهڵکو ئایا ڕهوایه پاداشتی ئهوانهی ئیمان و باوهڕیان هێناوه و کاروکردهوه چاکهکانیان ئهنجام داوه، وهک ئهوانه لێ بکهین که تۆوی خراپهیان چاندووه له زهویدا، یاخود ئایا ئهوانهی پارێزگار و لهخواترسن وهک خراپهکاران سهیریان بکهین؟!
تەفسیر
ھەرگیز ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا و شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، وەک ئەوانە دانانێین کە لەسەر زەوی بەبێباوەڕی کردن و گوناھ و تاوان ئەنجامدان خراپە دەکەن، وە ھەرگیز ئەوانەیش کە خواناسن و لە پەروەردگاریان دەترسێن، وە فەرمانەکانی بەجێ دەھێنن و دوور دەکەونەوە لە قەدەغەکراوەکانی وەک ئەو بێباوەڕ و دووڕوانەی کە لە گوناھ و تاواندا ڕۆچوون دانانێین، بێگومان یەکسان کردن لە نێوانیاندا زوڵم و ستەمێکی گەورەیە و شایانی اللە تەعالا نییە، بەڵکو اللە تەعالا پاداشتی باوەڕدارە خواناسەکان بە چوونە بەھەشت دەداتەوە، وە سزای بێباوەڕانی بەدبەختیش بەچونە ناو ئاگر دەدات، چونکە ئەوان لای اللە تەعالا یەکسان نین، بۆیە پاداشت و سزایشیان یەکسان نییە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە