سورەت 38 · جوزء 23

سورة ص · 38:26

يَا دَاوُودُ إِنَّا جَعَلْنَاكَ خَلِيفَةً فِي الْأَرْضِ فَاحْكُمْ بَيْنَ النَّاسِ بِالْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعِ الْهَوَىٰ فَيُضِلَّكَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ۚ إِنَّ الَّذِينَ يَضِلُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ بِمَا نَسُوا يَوْمَ الْحِسَابِ

ئه‌ی داود: به‌ڕاستی ئێمه تۆمان کردۆته جێنشین له‌م وڵاته‌دا، فه‌رمانڕه‌وایی له نێوان خه‌ڵکدا له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی ئه‌نجام بده‌، هه‌رگیز شوێنی ئاره‌زوو مه‌که‌وه‌، تا نه‌بێته هۆی گومڕاکردن و لادانت له ڕێبازی خوا، چونکه بێگومان ئه‌وانه‌ی له ڕێبازی خوا لاده‌ده‌ن، سزای به ئێش و پڕ ئازار بۆیان ئاماده‌یه‌، به‌هۆی فه‌رامۆشکردنی ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌.

تەفسیر

ئەی داود ئێمە تۆمان کردووە بە جێنشین لە زەویدا، حوکم و بڕیار و بابەتە ئاینی و دونیاییەکان جێ بەجێ بکە، وە بەدادگەری لە نێوان خەڵکیدا بڕیار بدە، وە شوێن ھەواو و ئارەزووی خۆت مەکەوە لەکاتی بڕیاردان لە نێوانیاندا، لەبەر خزمایەتی یان لەبەر نزیکی و ھاوڕێیەتی بە لای کەسێکیاندا داینەتاشی یان دوژمنایەتی کەسێکی تریان بکەیت، ئەو کاتە ھەواو ئارەزووت گومڕات دەکات و لە ڕێگای ڕاست لاتدەدا، بێگومان ئەوانەی لەسەر ڕێگای ڕاست گومڕا دەبن و لادەدەن، سزای سەختیان بۆ ھەیە لەبەر ئەوەی ڕۆژی لێپریسنەوەیان لەبیر کردبوو، چونکە ئەگەر لەبیریان بوایە و بترسانایە لێی بە ھەوا و ئارەزوویان لەھەق و ڕاستی لایان نەدەدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە