سورەت 38 · جوزء 23

سورة ص · 38:24

قَالَ لَقَدْ ظَلَمَكَ بِسُؤَالِ نَعْجَتِكَ إِلَىٰ نِعَاجِهِ ۖ وَإِنَّ كَثِيرًا مِنَ الْخُلَطَاءِ لَيَبْغِي بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَقَلِيلٌ مَا هُمْ ۗ وَظَنَّ دَاوُودُ أَنَّمَا فَتَنَّاهُ فَاسْتَغْفَرَ رَبَّهُ وَخَرَّ رَاكِعًا وَأَنَابَ ۩

داود وتی: سوێند به خوا بێگومان ئه‌و برایه‌ت سته‌می لێ کردوویت به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت تاکه مه‌ڕه‌که‌ی تۆ بخاته سه‌ر مه‌ڕه‌کانی خۆی، له‌ڕاستیدا زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی شه‌ریک و هاوکارن سته‌م له یه‌کتری ده‌که‌ن، جگه له‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هه‌یه و کاروکرده‌وه‌ی چاک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وانیش زۆر که‌من، (ئینجا دووکه‌سه‌که دیارنه‌ما) ئه‌وسا ئیتر داود زانی که ئێمه ته‌نها تاقیمان کردۆته‌وه‌، (له‌به‌ر دوو هۆی سه‌ره‌کی، یه‌که‌م: فێر ببێت به‌په‌له حوکم ده‌رنه‌کات... دووه‌هه‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوێندی خوارد له‌سه‌ر شتێک که لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی نه‌کردبوو) ئیتر داوای لێخۆشبوونی له په‌روه‌ردگاری کردو به‌کڕنووش و سوژده‌دا چوو، داوای لێبووردنی کرد...

تەفسیر

داودیش حوکم و بڕیاریدا لە نێوانیان، وە وتی بە خاوەن سکاڵاکە: بەدڵنیاییەوە براکەت ستەمی لێکردویت کاتێک داوای لێکردویت ئەو مەڕەی خۆتیشی بدەیتێ و بیخاتە سەر مەڕەکانی تری خۆی، وە بێگومان زۆرێک لەشەریک و ھاوبەشەکان ھەندێکیان زوڵم و ستەم لەھەندێکی تریان دەکەن، بە وەرگرتنی ھەقەکەی و نەبوونی ویژدان و ئینساف، جگە ئەو باوەڕدارانە نەبێت کار و کردەوە چاکەکان ئەنجام دەدەن، ئەوانە خاوەنی ویژدانن لەگەڵ ھاوبەش و شەریکەکانیان و زوڵم وستەمیان لێ ناکەن، ئەم جۆرە کەسانەیش کەمن لەناو خەڵکیدا، داود (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) دڵنیابووەوە کەبێگومان ئێمە بەم ناکۆکیەی نێوان ئەم دوو کەسە تاقیمان کردەوە، داوای لێخۆشبوونی لەپەروەردگاری کرد بەڕوومەتدا کڕنوش و سوژدەی بۆ اللە تەعالا برد و تەوبەی کرد و گەڕایەوە بۆ لای.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە