سورەت 38 · جوزء 23

سورة ص · 38:22

إِذْ دَخَلُوا عَلَىٰ دَاوُودَ فَفَزِعَ مِنْهُمْ ۖ قَالُوا لَا تَخَفْ ۖ خَصْمَانِ بَغَىٰ بَعْضُنَا عَلَىٰ بَعْضٍ فَاحْكُمْ بَيْنَنَا بِالْحَقِّ وَلَا تُشْطِطْ وَاهْدِنَا إِلَىٰ سَوَاءِ الصِّرَاطِ

کاتێک خۆیانکرد به ژوورداو چوونه لای داود، ئه‌ویش لێیان ترسا، به‌ڵام ئه‌وان وتیان: مه‌ترسه‌، هه‌ردووکمان ناکۆکیه‌کمان هه‌یه و لایه‌کمان سته‌می له‌لایه‌کمان کردووه‌، داواکارین که به دادپه‌روه‌ریی له نێوانماندا بڕیار بده‌یت و لایه‌نی هیچ که‌سێکمان نه‌گریت، ڕێنموویشمان بکه بۆ ڕێگه‌ی ڕاست و دروست.

تەفسیر

کاتێک لەپڕ خۆیان کردە بەژووردا بۆ لای دواد، ئەویش داچڵەکا و لێیان ترسا، کاتێک بینی بەم شێوە ناباوە خۆیان کرد بە ژووردا بۆ لای، ئەوانیش زانیان داود ترساوە، پێان وت: مەترسە، ئێمە دوو کەسی ناکۆکین یەکێکمان زوڵم و ستەمی لەوی ترمان کردووە، ھاتووین تۆیش بەھەق و دادوەری لە نێوانماندا بڕیار بدەیت، ئەگەر حوکم و بڕیارتدا لەڕاستی لامەدە و ستەم لەکەسمان مەکە، وە ڕێنوماییمان بکە بۆ لای ڕێگای ڕاست، ئەویش ڕێگای سەواب و ھەقە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە