سورەت 38 · جوزء 23

سورة ص · 38:10

أَمْ لَهُمْ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ۖ فَلْيَرْتَقُوا فِي الْأَسْبَابِ

ئایا مه‌گه‌ر ئه‌وانه خاوه‌نی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیانن، تا خێرو بێرو به‌خشینه‌وه‌ش به‌ئاره‌زووی ئه‌وان بێت؟ ئه‌گه‌ر وایه با به‌هۆکارێک به‌رزبنه‌وه بۆ ئاسمان و ده‌ست بخه‌نه کاروباری خوا...!!

تەفسیر

ئایا موڵک و دەسەڵاتی ئاسمانەکان و زەوی ئەوەیشی لە نێوانیاندایە ھی ئەوانە؟ تا ھەق و مافی ئەوەیان ھەبێت بە ئارەزووی خۆیان لێی ببەخشن و لێی نەبەخشن؟ ئەگەر وادەزانن دەی با ئەو ھۆکارانە بگرنە بەر دەیانگەیەنێتە ئاسمان، تاوەکو بڕیاری ئەوە بگرنە دەست بە کێی دەبەخشن و لە کێیشی دەگرنەوە؟ بەڵام باچاک بزانن ھەرگیز ناتوانن شتی وابکەن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە