سورەت 37 · جوزء 23

سورة الصافات · 37:99

وَقَالَ إِنِّي ذَاهِبٌ إِلَىٰ رَبِّي سَيَهْدِينِ

ئینجا ئیبراهیم وتی: من به‌ڕاستی ئێوه به جێ ده‌هێڵم و ده‌ڕۆم به‌ره‌و ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگارم، له ئایینده‌شدا به‌رده‌وام ڕێنموویم ده‌کات.

تەفسیر

ئییراھیم پێی وتن: بێگومان من دەمەوێت کۆچ بکەم بۆ لای پەروەردگارم و خاک و وڵاتی گەلەکەم بەجێ بھێڵم، تاوەکو بتوانم زاتی بەرز و پیرۆزی ئەو بپەرستم، پەروەردگارم ڕێنوماییم دەکات بۆ ھەر کارێک خێر و چاکەی دونیا و دواڕۆژمی تێدا بێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە