سورەت 37 · جوزء 23

سورة الصافات · 37:97

قَالُوا ابْنُوا لَهُ بُنْيَانًا فَأَلْقُوهُ فِي الْجَحِيمِ

که‌چی بیریان نه‌کرده‌وه له‌و به‌ڵگه به‌هێزانه‌وه‌، وتیان: شوێنێک دروست بکه‌ن و ئاگری تێدا بکه‌نه‌وه و ئیبراهیمی تێ فڕێ بده‌ن (با بسوتێت و له‌ناو بچێت).

تەفسیر

جا کاتێک دەسەوسان بوون لەوەی بەبەڵگە ڕووبەڕووی ئیبراھیم ببنەوە پەنایان بردە بەر ھێز، لەنێو یەکدا پرس و ڕایان کرد کەچی پێ بکەن، لە کۆتاییدا وتیان: بینایەکی بۆ دروست بکەن و پڕی بکەن لەدار و گڕی تێ بەربدەن و دواتر ئیبراھیمی تێ فڕێ بدەن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە