سورەت 37 · جوزء 23

سورة الصافات · 37:8

لَا يَسَّمَّعُونَ إِلَى الْمَلَإِ الْأَعْلَىٰ وَيُقْذَفُونَ مِنْ كُلِّ جَانِبٍ

شه‌یتانه‌کان ناتوانن هه‌واڵی ئه‌و نه‌خشه و به‌رنامانه‌ی که به‌فریشته پایه بڵنده‌کان ده‌سپێردرێت، بیزانن بیبیستن، چونکه له هه‌موو لایه‌که‌وه پارچه ئه‌ستێره‌یان بۆ ده‌هاوێژرێت.

تەفسیر

ئەو شەیتانانە ناتوانن گوێ بگرن لە فریشتەکانی ئاسمان و ھیچیان لێ ببیستن، کاتێک قسە دەکەن لەسەر ئەوەی پەروەردگاریان وەحی بۆ کردوون لەشەرع و قەدەری خۆی، وە کاتێکیش شەیتانەکان ھەوڵدەدەن لێیانەوە شتێک ببیستن لە ھەموو لایەکەوە بەچڵۆسکی گڕین ئاگر باران دەکرێن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە