سورەت 37 · جوزء 23

سورة الصافات · 37:30

وَمَا كَانَ لَنَا عَلَيْكُمْ مِنْ سُلْطَانٍ ۖ بَلْ كُنْتُمْ قَوْمًا طَاغِينَ

خۆ ئێمه هیچ زۆر و ده‌سه‌ڵاتێکمان به سه‌رتاندا نه‌بوو، ده‌ستمان نه‌ده‌ڕۆشت به‌سه‌رتاندا، ئێوه هه‌ر خۆتان له سنوور ده‌رچوو بوون.

تەفسیر

ئێمە ھیچ دەسەڵات و ھێزێکمان نەبوو بەسەرتاندا، تا بتانخەینە ناو کوفر و بێباوەڕی و ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوانەوە، بەڵکو ئێوە خۆتان گەلێکی یاخی و سەرکەش و گومڕا و بێباوەڕ بوون.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە