سورەت 37 · جوزء 23

سورة الصافات · 37:23

مِنْ دُونِ اللَّهِ فَاهْدُوهُمْ إِلَىٰ صِرَاطِ الْجَحِيمِ

له‌جیاتی خوا، ئینجا ڕێنماییان بکه‌ن بۆ ڕێگه‌ی دۆزه‌خ چونکه بێ باوه‌ڕ و تاوانبارن.

تەفسیر

لەو ڕۆژەدا بەفریشتەکان دەوترێت: ھەموو ئەو بتپەرست و موشریکە ستەمکارانە کۆبکەنەوە کە ھاوەڵیان بڕیار دابوو بۆ اللە تەعالا، ئەوان و ھاوشێوەکانیان کە ھاوەڵیان بڕیاردابوو، وە زیندووبونەوە و ھاتنی ڕۆژی دواییان بەدرۆ دەزانی، لەگەڵ ئەو بتانەیش کە جگە لە اللە تەعالا دەیانپەرستن، ڕێگای چوونە ناو ئاگریان پێ بناسێنن و پیشانیان بدەن و ڕاپێچی ناو ئاگریان بکەن، بێگومان ئەوە سەرەنجام و جێگا و شوێنی ئەوانە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە