سورەت 37 · جوزء 23

سورة الصافات · 37:172

إِنَّهُمْ لَهُمُ الْمَنْصُورُونَ

که به‌دڵنیایی، هه‌ر ئه‌وان سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز ده‌بن.

تەفسیر

بەدڵنیاییەوە پێشتر بڕیاری ئێمە لەبارەی پێغەمبەرەکانمانەوە دەرچووە، بێگومان ئەوان سەردەکەون بەسەر دوژمنەکانیاندا، بەوەی اللە تەعالا بەڵگە و ھێزی پێداون و منەتی کردووە بەسەریاندا، وە بەڕاستی سەرباز و لەشکری ئێمە زاڵ و سەرکەوتووە بەسەر دوژمناندا، لە پێناو اللە تەعالا دەجەنگن بۆ ئەوەی وشەی اللە بەرز و بڵند بێت بەسەر ھەموو شتێکدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە